١٨ نیسان ٢٠٢١ - ١٣:٣٩
پەلاماری بە ھاوەنی داعش بۆسەر بنکەی ھێزە عێراقیەکان لە کەرکوک

تیرۆریستانی داعش شەوی رابردوو بنکەی ھێزەکانی ئەرتەش و رێکخراوی حەشدی شەعبییان لە پارێزگەی کەرکوک بە ھاوەن دایە بەر پەلامار .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەم پەلامارەدا لانیکەم 7 کەس لە ھێزە عێراقیەکان بریندار بوون . 

سەرچاوە عێراقیەکان رایانگەیاند ، سێ کەس لە بریندارەکان لە ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق و 4 کەسی دیکەش لە ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتەن . 

سەرباری شکستی ھێناین تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق ، ھێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریسیتە لە چەندین ناوچەی عێراق دا ماونەوە و بە شێوەی پەرتوبڵاو کاری تیرۆریستیی دەکەن . 

342/